بالوكه بریتیه لهههڵئاوسانێكی ره‌قی بچوك، زۆربه‌ری كات له‌ده‌ست و قاچه‌كان دروست ده‌بێت ، كه‌وه‌ك بفكهیهكی ڕه‌ق خۆی ده‌نوێنێت به‌ڵام ده‌كرێت له‌هه‌موو به‌شه‌كانی له‌ش Dornwarzen ده‌ربچێت.
بالوكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو باوه هۆكاری دروستبونهكهشی جۆره ڤایرۆسێكه پێ ده‌وترێت (HPV) بالوكه به ئاسانی ده‌گوازرێته‌وه له‌كه‌سی توشبو بۆ كه‌سێكی ساغ ئه‌وه‌ش به به‌ركه‌وتنی ده‌ستی كه‌سی توشبو بۆ كه‌سێكی تر، پاش چه‌ند مانگێك لهدرهكهوتنی بزر ده‌بێت، به‌ڵام ڕه‌نگه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش به‌رده‌وام بێت و دوباره بێته‌وه.
جۆره‌كانی بالوكه:
باوترین بالكوكه به‌شێوه‌ی به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی پێست ده‌رده‌كه‌وێت ، كه ڕووه‌كه‌ی ناڕێكه به‌زۆری له‌ده‌ست و ئه‌ژنۆكان ده‌رده‌كه‌ون.
جۆرێكی تر كه ڕوبهرهكهی ته‌ختی ڕێكه به ژماره‌یه‌كی زۆر له‌یه‌ك كاتدا و شوێندا ده‌رده‌كه‌ون وه‌ك ده‌م و چاو ده‌ست و مل و مه‌چه‌ك و ئه‌ژنۆ.
هه‌ندێك كات به‌شێوه‌ی درێژ (شێوه په‌نجه) ده‌رده‌كه‌ون ئه‌م جۆره‌یان زیاتر له‌ده‌م و چاو به‌تایبه‌تی نزیك پێڵوی چاوه‌كان ده‌رده‌كه‌ون.
بالوكهی ئه‌ندامه زاوزێیهكان: ئه‌م جۆره‌ش له‌سه ر ئه‌ندامه زاوزێیهكانی نێر‌و مێ به دیار ده‌كه‌ون.
چاره‌سه‌ری بالوكه :
چاره‌سه‌ر پزیشكیه‌كان بریتین له:
وشككردنی بالوكه به‌هۆی مه‌رهه‌می تایبه‌تی پاش لابردنی خانه مردوه‌كانی ڕوه‌كه‌ی.
به‌سته‌ڵه‌ك كردنی بالوكه به‌هۆی ماده‌ی تایبه‌تی كه ده‌بێته هۆی ساركردنه‌وه‌ی ڕوی بالوكه كه ئه‌میش ده‌بێته هۆی هه‌ڵقرێشانی بالوكه‌كه.
بڕین هه‌ڵكۆڵینی بالوكه.
چاره‌سه‌ر به‌هۆی له‌یزه‌ر.
چه‌ندین جۆری تر چاره‌سه‌ر هه‌ن كه ده‌بنه هۆی به‌هێزكردنی خانه‌كانی به‌رگری له‌له‌شی مرۆڤدا تاكو بتوانن له‌گه‌ڵ بالوكه‌كه بچهنگێن و له‌ناوی به‌رن.
هۆكاره‌كانی دروستبونی بالوكه ,






































