سەرەتا   ||   دەربارە   ||   پەیوەندى            Www.QAZWAN.Com  

کۆى گشتى:

Online Users

 


 

هۆكاره‌كانی ده‌م وشكی و چاره‌سه‌ركردنی

2012/06/24
8,975 جارخوێنراوەتەوە
{facebook-share}
دەم وشکی

دەم وشکی

ده‌م وشكی بارێكی باوه‌، ڕۆژانه‌ لێره‌ و له‌وێ خه‌ڵكی پرسیار ده‌كه‌ن له‌باره‌یه‌وه‌،هه‌ریه‌ك له‌ئێمه‌ هه‌ندێ كات ڕوبه‌ڕوی ده‌م وشكبونه‌وه‌ ده‌بین جا ئیتر هۆكاره‌كه‌ كه‌ش و هه‌وا بیت یاخود كه‌می ئاوخواردنه‌وه‌ یان ترس و دڵه‌ڕاوكێ ی له‌ناكاو ،

ئه‌مانه‌ هۆكاری كاتی ده‌م وشكین و جیگای مه‌ترسی نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌ پزیشكیه‌ ده‌خرێته‌ ڕوو برییته‌ له‌ده‌م وشكی درێژ خایه‌ن  به‌رده‌وام، ده‌م وشكی گه‌ر هه‌ستی پێبكرێت وێرای ئه‌وه‌ی بێزار كه‌رو ناخۆشه‌ ئه‌وا بۆ ته‌ندروستی ده‌م وددانه‌كانیش مه‌ترسیداره‌، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر تام و چێژ وه‌رگرتن له‌خۆراك له‌ئه‌نجامی خراپی كه‌می لیكاوه‌ ڕێگا ده‌درێت له‌كلۆربونی ددانه‌كان و گه‌شه‌ی به‌كتریاو هه‌ره‌وه‌ها لابردنی ته‌نۆلكه‌ی خۆراك له‌نێو ددانه‌كان، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و لیكاوه‌ یارمه‌تی وه‌رگرتنی تام و چێژ ده‌دات له‌خۆراك  خۆراك نه‌رم ده‌كاته‌وه‌ و ئاسان قوت ده‌درێت ،هه‌روه‌ها  ئه‌و ئه‌نزیمانه‌ی له‌ناو لیكدا هه‌ن ئه‌وانیش یارمه‌تی هه‌رسكردنی خۆراك ده‌ده‌ن.
هۆكاره‌كان:
هه‌رچه‌نده‌ هه‌رسكردن به‌ ده‌م وشكی جاروبار جیگای مه‌ترسی نیه‌ و هۆكاره‌كانیشی كاتین به‌ڵام ده‌م وشكی به‌رده‌وام زۆریك له‌هۆكاری هه‌یه‌
*ده‌رمان: چه‌ندین ده‌رمان هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی وشكبونه‌وه‌ی ده‌م و كه‌مبونه‌وه‌ی لیكاو له‌وانه‌، ده‌رمانی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و حه‌ساسیه‌ت و به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و سكچون و خاو كه‌ره‌وه‌ی ماسولكه‌كان و كۆنترۆڵی میزو نه‌خۆشی پاركینسۆن.
*به‌ساڵاچون: هه‌رچه‌نده‌ به‌ساڵاچون خۆی له‌خۆیدا هۆكارێكی ده‌م وشكی نیه‌، به‌ڵام به‌هۆی به‌ساڵاچوندا زۆر ده‌رمان به‌كارده‌هێنرێت بۆیه‌ له‌ئه‌گه‌ری  ڕوبه‌روبونه‌وه‌ به‌ ده‌م وشكییه‌.
* چاره‌سه‌ری كیمیایی كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر سروشت و ڕێژه‌ی دروستكردنی لیكی ده‌م.
*دوای نه‌شته‌رگه‌ری  مل و سه‌رو كه‌ ببێته‌ هۆی برینداركردنی ده‌ماره‌كان.
*جگه‌ره‌ كێشان .
كاتێك ناتوانرێت هۆكاره‌كانی ده‌م وشكی دیاریبكرێت یاخود چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا ده‌توانرێت سود له‌م ڕێگایانه‌ وه‌ربگیرێت
جوینی بنێشتی بێ شه‌كر.
كه‌مكردنه‌وه‌ی كافاین له‌خواردن و خواردنه‌وه‌.
كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی شیرینی.
شتین ددانه‌كانی به‌ مه‌عجونی فلۆراید.
وازهێنان له‌جگه‌ر كێشان.
ڕاوێژكردن به‌ پزیشك له‌كاتی به‌كارهێنانی ده‌رمان

VN:F [1.9.22_1171]
Rating: 5.3/10 (24 votes cast)
VN:F [1.9.22_1171]
Rating: +3 (from 7 votes)
هۆكاره‌كانی ده‌م وشكی و چاره‌سه‌ركردنی , 5.3 out of 10 based on 24 ratings

Tags: , , , , ,

ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌.
بۆیە تکایە سرنجی نەشیاو مەنوسە
 لەگەل ڕێزی ستافی ماڵپەڕی کورد کەناڵ

کلیک لێرەبکە و پەیجەکەمال لایک بکە        تا ئاگاداری هەواڵەکامنمان بن لە ڕیی فەیسبوکەوە

       کلیک لێرە بکە بۆ زانینی کێشت      کلیک لێرە بکە بۆ زانینی تەمەنت

                کلیک لێرە بکە بۆ زانینی بەختت 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

فۆنتی کوردی دەبگرە

ئەوژنەی کە شاخی لێڕوا

ئەوژنەی کە شاخی لێڕوا

خەونامەی کوردی

مانای ناوی وڵاتان

دەنگ بدە بە ماڵپەڕەکەمان

باشترین قاموس دابگره‌

کەشو هەوای سلێمانی

قورعانی پیرۆز داگرە

تاقی کردنەوەی شۆفێری

پەندی پێشینان

ناوی حاجیان

خواردن دروست کردن

ماڵی خۆت ببینە

کۆدی وڵاتان

یاری ئای فۆن

مافه‌کانی مرۆڤ

فۆنتی ماڵپەڕ گەورەبکە

  سەرەتا   بنکەى بارکردن   کۆمپیوتەر   ئاین و ئیسلام   زانست
  دەربارە   گەلەرى وێنە   ئینتەرنێت  هەمەڕەنک   هونەرى
  پەیوەندى   تێسکت چات   بەرنامە   پەروەردە   تەندروستى
  هۆست   ڤۆیس چات  پرسیار+ وەلام   کۆمەڵایەتى   وەرزش
 

 

 
 
Copy Protected by Chetans WP-Copyprotect.